کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوێژکارێکی سودانی: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت

.

10:15 AM - 28/03/2024

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشبینی دەکات بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عیراقی ڕوو لە دابەزینی زیاتر بکات.

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی دۆلار لە بازاڕەكان لە دابەزین بەردەوامە و، فادی ئەلشەمەری، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی لەبارەی جێگیربوونی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات و دەڵێت، نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت، بەگوێرەی خواست و خستنەڕووی بازاڕ.

وتیشی، "لەئێستادا 70%ی بازرگانانی عیراق مامەڵە لەگەڵ سەكۆی ئەلیكترۆنی دەكەن، لەكاتێكدا پێشتر تەنها 10% بوو".

پێشتریش مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، هەرکاتێک بازاری فەرمی دراو گەیشتە ئەو ئاستەی داواکارییەکانی بازرگانی دەرکی عیراق دابین بکات، نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکانیش هاوتای نرخی فەرمی دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە