کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزێكی ئەمنی لە هەولێر رێگری لەخۆپیشاندانێك دەكەن

.

11:23 AM - 27/03/2024

بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆمپانیاكانی دەستی کار لەهەولێر لە بەردەم وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گردبوونەوەیەک ئەنجامبدەن، بەڵام هێزێكی ئەمنی بڵاوەیپێكراوە و رێگە بەگردبوونەوە نادەن.

پەیامنێری گەلی كوردستان لە هەولێر رایگەیاند، خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ده‌ستی كار ویستیان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بۆ ناره‌زایی ده‌ربڕین له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كردببنه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه‌ رێگریان لێكرا.

ئەوەشی وت، نوێنەرانی كۆمپانیاكانیش لە هەوڵدان تا رێگەیان پێبدرێت داواكاری و ناڕەزایەتییەكانیان بگەیەنن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، خاوەن کۆمپانیاکان لە دهۆک و سلێمانییه‌وه‌ هاتون و به‌نیازبون لەگەڵ خاوه‌ن کۆمپانیاکانی هەولێر سەعات 10 لە بەردەم وەزارەت گردببنەوەو ناره‌زایی به‌رامبه‌ر زیادكردنی باج و رسومات له‌سه‌ریان ده‌رببڕن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە