کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

.

11:13 AM - 27/03/2024

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەكانی گەرما بەراورد بەدوێنێ بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کاتیش بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، هاوکات ئەگەری نمە باران لە هەندێک ناوچەدا بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

هەروەها: سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە و پلەکانی گەرماش بە رێژەی یەک تا دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

باسی لەوەشکرد: بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 21

سلێمانی : 18

دهۆک : 18

زاخۆ : 17

هەڵەبجە : 20

کەرکوک : 23

سۆران : 17

حاجی ئۆمەران : 10

گەرمیان : 25

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە