کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیارە سەعات 5 كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دەستپێ بكاتەوە

.

03:32 PM - 10/06/2023

لە كۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە  گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پەرلەمانتاران دروست بوو و بەهۆیەوە دانیشتنەكە راگیرا و دواتر بۆ دەنگدان لەسەر تەواوی پرۆژەیاسای بودجە دایشتنەكە بۆ سەعات پێنجی ئێوارەی شەممە دواخرا.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تا ئێستا بە زۆرینەی دەنگ، ماددەی یەكەم، دووەم، سێیەم، پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، هەشتەم، نۆیەم، 10ەم، 11ەم و هەروەها ماددەكانی 12ەم و 13ەم پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاساكەدا پەسەندكردووە، هەروەها لە كاتی خوێندنەوەی ماددەی 14 گرژی و ئاڵۆزی لە نێو پەرلەمانتاران دروست بوو، بەو هۆیەوە پەسەندكردنی ماددەكە بۆ دانیشتنەكەی شەممە دواخرا، هاوكات دەنگدان لەسەر ماددەكانی 15 و 16 و 17ش دواخران و ماددەی 18 و 19 و 20 و 21 پەسەند كران و ماددەی 22 لە پرۆژەیاسای بودجە لابرا، هەروەها هەر لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی عیراق ماددەكانی 23 و 24 پەسەندكران.

لای خۆیەوە دكتۆر بڕیار رەشید ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیكردەوە لەوەی یەكێتی سوورە لەسەر پەسەندكردنی بڕگەكانی نێو ماددەی 14 بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە گەڕاندنەوەی لەسەدا 10ی پاشەكەوتی مووچە بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان و بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێوان پارێزگاكانی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە