.
06:14 - 09/06/2023
ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند: ئەوانەی كە قەزیەی بودجە، ئیستیحقاقاتەكانی خەڵكی كوردستان، شارەكانی كوردستان، سلێمانی و دەوروبەری،ئەوەی كە پێی دەوترێت زۆنی سەوزی جاران، ئەوانەی كە داكۆكیكردن لە مافی ئەو خەڵكە بە لەتكردنی كوردستان و سیاسەت دژی كوردستان لە قەڵەم دەدەن، نە لە كوردستانیەت تێگەیشتوون، نە دەزانن كوردایەتی چییە، نە ئەزانن كوردستان لە كوێیە و لە كوێوە دەستپێدەكات.
لە لێدوانەكەشدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: ئەوانە دەیانەوێت تەعریفێك بدەن بە كوردستان كە یەكسانە بە زوڵم و زۆر، كە یەكسانە بە پێنەدانی مووچەی خەڵك، یەكسانە بە پاشەكەوت، یەكسانە بە قوتدانی قوتی خەڵك .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە