.
09:41 - 05/06/2023
عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە گەلی كوردستانی راگەیاند: لە سەر رووداوەكەی ئەمڕۆ 35 تۆمەتبار دەستگیركراون و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا _ لاندكرۆزەر كە بە تۆمەتبارەكان بووە.
جێگای ئاماژە بۆكردنە ئەمڕۆ لە گەڕەكی شارەوانی سلێمانی، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو خێزان رویدا كە لە شەڕەكەدا دەمانچە و چەقۆ و دار و بەرد بەكارھێنراوە و بەھۆی شەڕەكەوە نۆ كەس برینداربوون و شەش كەسیان رەوانەی نەخۆشخانەی شار كران بۆ وەرگرتنی چارەسەر كە دوو كەسیان بە فیشەك برینداركرابوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە