کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا: ئۆکرانیا دەتوانێت لەمساڵدا دورگەی کریمیا کۆنترۆڵ بکاتەوە

.

08:49 PM - 02/06/2023

وەزیری بەرگری بەڕیتانیادەڵێت "ئۆكرانیا دەتوانێت لەمساڵدا دورگەی كریمیا كۆنترۆڵبكاتەوە" 

 

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەزاری بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند "بە پێچەوانەی بۆچوونی لێپرسراوانی ناتۆ هێزەكانی ئۆكرانیا لەمساڵدا دەتوانن دووبارە نیمچەدوورگەی كریمیا كۆنترۆڵبكەن كاتێكی یەدەگی سەربازی ڕوسیا كۆتایی پێدێت"

 پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو،  وڵاتانی ڕۆژئاوا داوا لە كیێڤ دەكەن بەردەوام بێت لە ئۆپراسیۆنە هێرشبەرییەكانی و داگیركردنی زەویەكانی ڕوسیا هەرچەندە درك بەوە دەكەن كە پلانی لەو جۆرە تەنها شكست دەهێنێت، 

هاوکات لەوبارەیەوە دمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا ئاماژەی بەوەكرد "هێرشكردنە سەر كریمیا بە مانای پەرەسەندنی ململانێكان دێت و داوای لە دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا كرد لەوە تێبگەن كە ئەم جۆرە هێرشانە ڕووبەڕووی تۆڵەسەندنەوەیان دەكات بە بەكارهێنانی هەر جۆرە چەكێك بێت"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە