کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرز دەبێتەوە

.

09:47 AM - 02/06/2023



نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی هەربەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت زیاد لە یەك دۆلار چووە سەر نرخەكەی .
بەپیی داتاكانی بازاڕی نەوتی جیهان ئەمرۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە74دۆلار و75سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەمەش بەراورد بە دوێنی بڕی یەك دۆلارو 75 سەنت چووەتە سەرنرخەكەی .
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی لە ئەمڕۆدا بە 70دۆلار و51سەنت مامەلەی پێوە دەكرێت كە بەراورد بە دوێنی زیاد لە دوو دۆلار چووەتە سەر نرخەكەی .
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە، هەریەك لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و كوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەكی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان كەمكردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە