کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەتیف نێرەویی: یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەڵامدەرەوەی واقعی تاڵی ئەوکات بوو

.

11:38 PM - 31/05/2023

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێت " دروستبوونی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەڵامدەرەوەی ئەو واقعەتاڵەی ئەوکاتەبوو لە پێناو رزگارکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان"

لەتیف نێروەیی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی شرۆڤەی کەناڵی گەلی کوردستان رایگەیاند "  یەکێتیی نێستمانی کوردستان لە پێناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا درووستبوو، دروستبوونی یەکێتی لەو قۆناغەدا وەڵامدەرەوەی ئەو واقعە تاڵەی ئەوکاتەبوو، لەپێناو رزگارکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەدەستی زوڵم و زۆری رژێمی فاشیستی بەعس"

نێروەیی ئاماژەی بەوەشدا، یەکێتی لەسەرەتای دروستبوونییەوە دەرفەتی بۆ کۆکردنەوەی  دیدو بۆچونە جیاوازەکان رەخساند و لەژێر یەک چەتردا بۆیەک ئامانج ئاراستەی دەکردن.

هاوکات ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی باسیلەوەشکرد، یەکێتی لەژێر سایەی تۆپ و تەیارە و کیمابارندا گرنگی بەدامەزراندنی رێکخراوەکانی مامۆستایان و ژنان و خوێندکاران و لاوانداوە و ئاراستەیکردوون لە پێناو بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا.

لەتیف نێروەیی هیواشی خواست ئەم یادە ببێتە هەنگاوێکی تر بۆ جۆس و خرۆسی هەڤالانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و ریکخستنی ئۆرگانەکانی یەکیتی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و درێژەدان بەرێبازەکەی سەرۆک مام جەلال.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە