.
10:07 AM - 31/05/2023
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی سیحر‌و جادو و فریودانی هاوڵاتییان، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ ژنێكی ته‌مه‌ن 79 ساڵیان ده‌ستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هاوڵاتیانی فریودابوو كاری سیحر‌و جادوی ئه‌نجامدابوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیداو دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر نوشته‌دا.
راشیگەیاند،تۆمه‌تبار (ف، ج، ع) ته‌مه‌ن 79 ساڵ به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە