کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە خانەوادەی شەهید موراد کانی کوردەیی دەکات

.

02:33 PM - 30/05/2023


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهید موراد کانی کوردەیی کرد.
لەدیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی بنەماڵەی شەهید موراد کانی کوردەیی کرد لە مێژووی خەباتی گەلەکەمان و بەخشینی چەندین شەهید لەپێناو خاکی کوردستان.
وتیشی، یەکێتی ماڵی هەمیشەیی ئێوەیە و پشتیوانتان دەبێت لە بەدیهێنانی دادپەروەری و سەروەریی یاسا. کەیسەکەی ئێوە مایەی نیگەرانی ئێمەشە و دڵنیابن هەر کەسێک لەپشت شەهیدکردنی موراد کانی کوردەییەوە بێت، رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
لەبەرامبەردا بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاندە سەرۆک بافڵ کە بەردەوام لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بووە، بەپەرۆشەوە مامەڵەی لەگەڵ کەیسەکە کردووە و پشتیوانبووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە. وتیشیان، یەکێتی حزبی ئێمەیە و لەمەودواش بە گڕوتینێکی زیاترەوە لە خزمەتکردن بەردەوام دەبن و لەسەر رێبازی پیرۆزی حزبی شەهیدان بەردەوام دەبین.

 

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە