.
11:57 - 26/05/2023
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگۆی دواخستنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران رەتدەکاتەوە و دەڵێت" تەنها هەڵایەکی میدیا".
لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دواخستنی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران، لیژنەی دارایی پەرلەمان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، تاوەکو ئێستا پڕۆژە یاسایی بودجەیان رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکردووە بەهۆی تەواو نەکردنی چەند وردەکارییەک لەپڕۆژەکەدا.
تەئکیدیشیکردۆتەوە، کە لەکاتی دیاریکراودا پرۆژەکە تەسلیمی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن.
لەبارەی دەنگۆی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانەوە، لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، هەر لێدوانێک لەبارەی دواخستنی دانیشتنەکەوە دوورە لەراستییەوە و تەنها هەڵایەکی میدیاییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە