کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاژانسێكی ئەمریكی زانیاری لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات

.

05:29 PM - 26/05/2023

بەپێی راپۆرتێك دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان پەیوەستە بە ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا.

لەو بارەوە ئاژانسی سی ئێن بی سی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان كە لە 25 ئاداری ئەمساڵەوە راگیراوە و رۆژانە 450 هەزار بەرمیل بووە، تائێستا بەهۆی خەمساردی حكومەتی توركیاوە دەستیپێنەكردووە و خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەش كە 14ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، هۆكارێكی سەرەكی دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانە.

ئاژانسە ئەمریكییەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو: بیانووەكەی توركیا كە بریتییە لە پشكنینی بۆرییەكانی گواستنەوەی نەوت نەك بەهۆی بومەلەرزەكەی چەند مانگی رابردوو زیانی بەركەوتبێت، بیانوویەكی زۆر لاوازە، بەڵكو راستییەكەی ئەوەیە ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كاتی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دیاری دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە