.
05:11 - 25/05/2023
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان پرۆژەی دروستكردنی پۆندی هەرەوەزی ڕاگەیاندو ئاشكرای دەكات، زیاتر لە 800 گوند پێویستیان بە پڕۆژەی خێرای ئاو هەیە.
كاروان سەباح بەرێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند، زیاتر لە 800 گوند پێویستیان بە پرۆژەی خێرای بواری ئاو هەیە، بۆیە حكومەت دروستكردنی پۆندی هەرەوەزی لە گوندەكان ڕادەگەیەنێت.
وتیشی، خەڵكی هەر گوندێك پێویستیان بە دروستكردنی پۆند هەبێت دەتوانن داوایەك پێشكەش بكەن، لەبەرامبەریشدا بەرێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاو ئەركی پشكنینو دیزانینو سەرپەرشتیكردنی پۆندەكان لەخۆدەگرێت، لەكۆتایشدا حكومەت ڕێژەیەك لەپارەی تێچووی پۆندەكە بۆ جووتیاران دەگەرێنێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە