.
03:45 - 25/05/2023
ئەمرۆ پێنجشەممە لە رۆژی کێڵگەی بۆ گەنم و جۆ کە لەشاری ھەولێر بەرێوەچوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی بڕی ٣٧٥ ھەزار تەن گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان دەربڕیووە
وەزیری کشتوکاڵ وتیشی " بە ھیچ شێوەیەک پێویستیان بە ھاوردەکدنی بنەتۆ نیە لە دەروە بەھۆی باران بارینی زۆرەوە بەرھەمی ئەمساڵ زۆر زیاتر بووە لە ساڵانی ڕابردوو
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە