کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێڵی سەوز (Green Line) سەنتەرێكی پەیوەندیكردنە و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی دامەزراوە و سەرپەرشتی دەكرێت لە ئەمڕۆوە كارەكانی دەستپێدەكات

.

09:32 PM - 20/05/2023

هێڵی سەوز (Green Line) سەنتەرێكی پەیوەندیكردنە و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دامەزراوە و سەرپەرشتی دەكرێت. ئەركی سەنتەرەكە بریتییە لە وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان لە هەرێمی كوردستان، عێراق و دەرەوەی وڵات.

هێڵی سەوز لە ئەمڕۆوە كارەكانی دەستپێدەكات و هاوڵاتییان دەتوانن هەر سەرنج و پێشنیارێك یاخود رەخنە و سكاڵایەكیان هەیە دەربارەی كاروباری رێكخراوەیی یەكێتی یان حكومەت، پەیوەندی بكەن و دەنگی خۆیان بگەیەنن.

دەمانەوێت دڵنیایی بەهەموولایەك بدەین هەر داواكارییەك پەیوەست بێت بە كاروباری حزبی، لەلایەن تیمێكی تایبەتی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و كار لەسەر سكاڵا و پێشنیارەكان دەكرێت. هەموو ئەو سەرنج و پێشنیارانەش كە پەیوەستە بە حكومەتەوە، وەك راسپاردە پێشكەش بە تیمی یەكێتی لە حكومەت دەكرێت و بۆ هەر كەیسێك وەڵامدانەوەی پێویستیان دەبێت.

هێڵی سەوز رایەڵەیەكی بەردەوامیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و خەڵكی خۆشەویستی كوردستانە. هەموو دەنگە جیاوازەكان بە لێپرسراوە حزبی و حكومییەكان دەگەیەنێت و لە خزمەت هەموو چین و توێژە جیاوازەكاندایە. بەبێ گوێدانە پێشینی حزبی، ئاینی و نەتەوەیی هەموو سەرنجەكان وەردەگرێت و بەدواداچوونیان بۆ دەكات.

هاوڵاتییان دەتوانن لە كاتژمێر ٨ی بەیانییەوە تاوەكو ١٢ی شەو لەرێگەی ئەم ژمارەیەوە پەیوەندی بە (هێڵی سەوز)ـەوە بكەن:
0535979

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە