کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خەرجییەكانی رێورەسمی پرسەی شاژنە ئیلیزابێس ئاشكرا كرا

.

01:51 PM - 20/05/2023



وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا بڵاویكردەوە، كۆی تێچووی رێورەسمی پرسەی شاژنە ئیلیزابێس شاژنی پێشووی بەریتانیا 204 ملیۆن دۆلار بووە، كە زۆرترین تێچووی پرسەیە تا ئێستا لە وڵاتەكەدا خەرج كرابێت.
هەشتی ئەیلولی ساڵی رابردوو شاژنە ئیلیزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا لە تەمەن 96 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، بەو هۆیەوە تا 10 رۆژ پرسەی سەرتاسەری لە بەریتانیا راگەیەندرا و لە 19 ی هەمان مانگیش بەخاكسپێردرا، لە دوای كۆچكردنی شاژنە ئیلیزابێس بۆ چەند رۆژێك تەرمەكەی لە كۆشكی وێستمنستر دانرا و لەو ماوەیەشدا نزیكەی 250 هەزار كەس سەردانیان كرد، لای خۆیەوە پۆلیسی لەندەن ئاشكرایكردبوو، رێورەسمی پرسە و بەخاكسپاردنی شاژنە ئیلیزابێس گەورەترین رووداوی ئەمنی بوو لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە