کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خەرامان، پێنج ئەستێرە

.

09:48 PM - 13/05/2023

خەرامان

-١٧-

پێنج ئەستێرە

ستران عەبدوڵلا

چەند (خەرامان)م تەرخانی شەهیدان كرد. ئێستا گەرەكمە گشتی هەر لەسەر شەهیدان نەبێت. واجبە دیمەنی سەربەرزی شۆڕش هەر دیمەنی شیرینی شەهیدان و خەفەتی گیان لە دەستدانیان نەبێت. قەینا دیمەنی شەهیدان شیرینترینیان ، سەربەرزترینیان بێت ، بەڵام لەتەك گردی بەرزی شەهیدانیشەوە گەردەن کێڵیی تر هەیە و (خەرامان)ی دەوێت. فەقەت چیبكەم ئەلبومی زۆری شەهیدان بە هەق دێنە پێشەوە و وەك ئەم وێنەیە بفەرموون کە (ئەرشیفی شاخ) ناویانی نووسیووە و پێنج ئەستێرەن ، پێنج شەهیدن

ناوێرم بپرسم وێنەگرەكەیان كێیە نەبادا وێنەگرێكی شەهیدم پێ بناسێنن.

بە حورمەتی ئەدگاری ئەو پێنج شەهیدە ئەمڕۆش لەسەر باسی شەهیدان دەڕۆین. یەكێـتی بە حزبی شەهیدان ناوی دەركردووە.

بەڵام نابێ پێمان وابێ یەکێتیی و بگرە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانیش بزوتنەوە و حزب و رێکخراەی شەهیدخوازن و حەزیان لە خوێن و خەم و خەسارەیە.یەكێتی حزبی شەهیدخواز نییە، حزبی شەهیدپەروەرە، دیاریشە ئەم دووانە جیان.

خۆزگە بێ خوێن و بێ فرمێسك ئاوات و ئازادی بەدیدەهاتن . ئەوكات پێویستمان بە تاقیكردنەوەی ئازایەتی لاوی كورد لە كچ و لە كوڕ نەدەبوو .. ئاخر سیپارەكانی مێژوو پڕن لە چیرۆكی ئازایەتی كوردی گورج و گورد و ئەم سیفەتانە رۆژانە ئەبدەیتكردنەوەی نەگەرەك بوو. كە وانییە و رۆژهەڵاتەکەمان ناوەندی ستەم و چەوسانەوەیە سەرەنجام بژاردەی شەهادەت ئەركەكە ڕایی دەكات. 

هیممەت بۆ ئازادی و رزگاری دێتەکایەوە ، جا لە ڕێگای ڕزگاریدا گیانبازی و ئینجا شەهیدمان هەیە.

بۆیە یەكێـی حزبی شەهیدپەروەرییە.

باخچەكەی ڕەنگین و بۆنخۆشە ، پڕە لە گوڵەكانی شەهادەت كە خۆزگە دەمان و سەد وێنەی تری ڕەنگاو ڕەنگیان لە پاش بەجێدەما و سەد چیرۆكی داونلۆدكراویان بۆ تۆمار دەكردین.

قوربانی و شەهادەت چانسی خوازراو نییە، بەڵام ئازایەتییەکی پڕ فەخر و شانازییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە