کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تورکیا بڕیار دەدات

.

08:45 PM - 09/05/2023

تورکیا بڕیار دەدات
شنۆ هیرانی
ئەوەی جێگای سەرنجە و لەم هەڵبژاردنەدا شێوازی بەشداری پارتە بچوكەكانە.
لەمێژووی سیاسی دەوڵەتی توركیا بۆیەكەم چارە پارتە سیاسیەكان لەناو خۆیاندا شێوازێكی تازەیانەداهێناوە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئاستەنگەكانی پارتە بچووكەكان و بۆ ئەوەی دەنگەكانیان لەلایەن پارتە گەورەكانەو مۆنۆپۆڵ نەكرێن.
لە توركیا لەساڵی 1946 و لەسەر بنەمای فرەپارتی یردنەوەی زۆرینەی ڕەها هەڵبژاردن ئەنجام دەدرا،بەڵام لە1960وە توركیا بەولاوە توركیا سیستمی(دی هۆندێت) پەیڕەو دەكرێت. ئەم شێوەزاش كە 1878 لەلایەن زانای ماتەماتیك و یاساناسی بەڕەگەز بەلجیكی (ڤیگتۆر دی هۆندیت) وە دیزاین كراوە، لەجیهاندا 59 وڵات كار بەم سیستمە دەكەن. سیستمەكە برتیە لەوەی كە هەر پارتێكی سیاسی ببێتە خاوەنی زۆرترین رێژەی دەنگەكان ئەو بەشێوەێكی ئۆتۆماتیكی دەنگی ئەوپارتانەش دەبات كە نەیاتوانیوە دەنگی پێویست بهێنن بۆ كورسێكی پەرلەمانی. واتا ئەگەر دەنگی كورسێكی سەد هەرزار دەنگ بێ ئەو 60هەزاری هێنابێ و پارتێكیتر 12 هەزاری هێنابێ ئەوا 12 هەزارەكە دەچێتە سەر 60 هەزارەكە بۆ تەواوكردنی رێژەی پێویستی كورسیێك لەبەرژەوەندی ئەو پارتەی كەزۆرینەكەی هێناوە.
دوای كودەتاكەی 1980 بۆ بەربەستكردنی زیاتری پارتە بچوكەكان بەربەستی %10 دانرا ئەویش ئەوەبوو كەئەگەر پارتێك ئەم رێژەیە بەدەست نەهێنی ئەوا دەنگەكانی بۆ پارتی براوەی دەڕوات، واتا ئەگەر لەملیۆنێك دەنگ 100 هەزار دەنگ بەدەست بهێنێ . لەئێستادا هەموار لەم یاسایدا كراوەو بۆتە %7.
هەڵبژاردنی 2002 بۆ یەكمجاربوو لەمێژووی سیستمی هەڵبژاردنی فرەپارتی لەتوركیا پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكپارتی) توانی %34.45 بەدەست بهێنی بەسەرنەكەوتنی 11 پارتی لە بەربەستی %10 هەڵبژاردن رێژەكەی ئاكپارتی بوو %66 كە ئەمەش ریكۆردێكی مێژوویی بوو، ئەم شێوەزەش درێژەی كێشا بو سێ هەڵبژاردنی یەك لەدوایی یەك تا 2015، لەهەڵبژاردنی 2015 هەدەپ توانی %13 زیاتر تێپەڕ یكات و بەمشێوەیەش ئەم سحرە لە ئاكپارتی یەتاڵ بكاتەوە.
پارتە سیاسیەكان بۆ پێشگرتن و لەدووبارەبوونەوەی ئەم دۆخە ئەمجارە تاكتیكی چۆنیەتی هەڵبژاردنیان گۆری بە شێوازی هاوپەیمانی كە ئەمەش ئاكپارتی ناچاركرد بەهەمان شێوە بێتە ناو هەڵیژاردنەكانەوە بۆ ئەوەی دەنگی پارتە بچووكەكان مسۆگەر بكات.
سێ هاوپەیمانی كاریگەر كێبڕكێی هەڵبژاردن دەكەن كە بەناوەكانی( هاوپەیمانی كۆماری و هاوپەیمانی گەل، هاوپەیمانی رەنج و ئازادی) كە دوو هاوپەیمانی یەك كاندیدی سەرۆككۆماریان هەیە، ئەوەیش كەمال كلجدارئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی گەل و هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، كە ئەمە بەسوپرایزی هەڵبژاردنی ئەمجارە لەقەڵەم دەدرێت.بەپێی دوواین ئانكێتی هەڵبژاردن ئەگەر هەیە ئاكپارتی 225 كورسی، مەهەپە 25،جەهەپە 211، ئیی پارتی 44، هاوپەیمانی رەنج و ئازادی 67 كورسی. بەمشێوەیە هەموو پارتەكان لەناو هاوپەیمانیەتەكانیان پارێزگاری لە دەنگەكانی خۆیان دەكەن لەبەرژەوەندی هاوپەیمانەكانیان و بۆ پارتی براوەی یەكەم ناڕوات و ئەمەش بەپلەی یەكەم لەزیانی ئاكپاتی دایەو بۆ یەكلابونەوەی دەرئەنجامی هەڵیژاردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە