کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق: بودجەی ئەمساڵ بەقەبارەی 200 ترلیۆن دینار دیاریكراوە

.

02:35 PM - 31/03/2023

محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاندووە، بودجەی ئەمساڵ بەقەبارەی 200 ترلیۆن دینار دیاریكراوە، تاوەكو ئێستا خشتەی بودجەی ساڵانی 2024 و 2025یش لەلایەن حكومەتەوە ئامادە نەكراوە.

محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاندووە، ئامادەكردنی بودجە بۆ سێ ساڵ كارێكی نوێ نییە، بەڵام لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی و قەرزی گشتی بۆ ساڵی 2019 ئاماژەی پێكراوە و لە خولی پێشودا پەسەند كراوە، بودجە پشت بە پایە سەرەكییەكان دەبەستێت، كە بریتین لە داهات، خەرجییەكان، كورتهێنان، پڕكردنەوەی كورتهێنان، روونیشیكردەوە، راستە بودجە بۆ سێ ساڵە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران خشتەكانی ساڵانی 2024 و 2025ی هاوپێچ نەكردووە، بۆیە بە كردەوە تەنها بۆ ساڵی 2023 یە، لە بودجەی ساڵی 2023شدا، نزیكەی 200 ترلیۆن دینار وەك قەبارەی گشتی بودجە بۆ ئەمساڵ پەسەندكراوە، بە كورتهێنانی 60 ترلیۆن دینار، ئەم كورتهێنانەش تەنها بۆ ساڵی 2023یە.

محەمەد عەلی تەمیم ئاشكراشیكردووە، بودجەی ساڵی 2023 پشتی بە نرخی بەرمیلێك بەستوە كە 70 دۆلار بێت و بەپێی خەمڵاندنە واقیعیەكان ئەو نرخە دیاریكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە