کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی بەرهەمهێنانی نەوتی لەهەرێمی كورستان راگرت

.

11:16 PM - 29/03/2023

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ ی نەرویجی كە لە بواری نەوت و غازدا كاردەكات بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی كورستان راگرت، كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، دوای چوار ڕۆژ لە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆری توركیا بۆ بەندەری جەیهانی دەریای ناوەڕاست، ناچاربوون دەستبكەن بەداخستنی بیرە نەوتییەكان.


ئاماژەی بەوەشكردووە تاكو ئێستا بەردەوام بووە لە دەرهێنانی نەوت، بەڵام توانای هەڵگرتنی سنوورداری نەوت ناچاری كردووە بڕیار راگرتنی بەهەمهێنان بدات.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە كێڵگەكانی تاوكێ و پێشكەبیر رۆژانە 107 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا، كە یەك لەسەر چواری ئەو نەوتەیە كە هەرێمی كوردستان لە پێشتردا سەربەخۆ هەناردەی دەكرد.

پێش راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا كە 25ی ئەم مانگە بڕیاری لێدرا، هەرێم رۆژانە زیاتر لە 450 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەكرد، بەڵام بەهۆی بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی هەناردەكردن بەتەواوی راگیرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە