.
07:34 - 29/03/2023
سەرۆكی ئۆكرانیا بانگێشتنامەیەك ئاڕاستەی سەرۆكی چین دەكات .
ڤۆلۆدێمیر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئاسۆشەیتد پرێس رایگەیاند: بانگێشتنامەیەكی ئاڕاستەی سەرۆكی چین كرد وە وداوای لێكردووە سەردانی ئۆكرانیا بكات.
زێلینسكی باسی لەوەشكرد، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ئۆكرانیاوە هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ سەرۆك و لێپرسراوانی باڵای چین ئەنجام نەداوە، بەڵام ئەوان ئامادەن دیدارو گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکی چین ئەنجام بدەن.
بانگهێشتەكەی سەرۆكی ئۆكرانیا بۆ سەرۆكی چین لە كاتێكدایە پەكین بە هاوپەیمانێكی سەرەكی روسیا دادەنرێت و لەڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە چین هاوكاری سەربازی بۆ روسیا دەنێرێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە