کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی نامەیەکی لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاوە پێ گەیشت

.

12:16 PM - 29/03/2023



ئەنالێنا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە نامەیەکدا بۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران هیوای خواستووە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بناغەیەکی نوێ و متمانەپێکراو رێک بخرێنەوە، بۆ ئەوەی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی عێراق و هەرێم بە باشترین شێوە بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵکەکەی بەکاربهێنرین.

لە نامەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سوپاسی پێشوازی گەرمی قوباد تاڵەبانی دەکات لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ کوردستان و جەختیشی کردوەتەوە؛ ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی سەقامگیری و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان.

ئەنالێنا بێربۆک باسی لەوەش کردوە کوردستان دانیشتوانێکی گەنج و خوێندەواری هەیە و قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا خواستی خۆی دەربڕیوە کە ئەمە وەک دەرفەت بقۆزنەوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بخەنەسەر رێڕەوێکی نوێ لەپێناو دابینکردنی ئاییندەیەکی گەشتر بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پشتگیری خۆی بۆ ئەم روانینەی قوباد تاڵەبانی دەربڕیوە و داواشیکردوە هەرێمی کوردستان گرنگی بە گۆڕانکاری کەشوهەوا بدات بەوپێیەی ئاڵنگارییەکی گەورەی داهاتووی کوردستان و عێراقە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە