کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەرسیتی بۆندێكی گرانبەهای بۆ كڕینی گڤاردیۆڵی ئامادەكردووە

.

01:41 - 28/03/2023


بەرپرسانی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لە پلانی ئەوەدان گرێبەستێك گاسكۆ گڤاردیۆڵی كرواتی و بەرگریكاری بە توانای یانەی لایپزیگی ئەڵمانی ئیمزا بكەن .

 سەرچاوەكانی هەواڵ  ئاشكرایان كردووە : پیپ گواردیۆلای راهێنەری ستیزنس بە تواناكانی گڤاردیۆڵ سەرسامە و لەو باوەڕەشدایە ئەو یاریزانە لە ریزەكانیان ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات و لە داهاتووشدا هاوكاری سەرەكی یانەكەیان بێت بۆ بردنەوەی سەرجەم نازناوەكەكان  هەر بۆیە ناوبراو داوایەكی پێشكەشی ئیدارەی مان سیتی كردووە : ئەویش تا لە ماوەی داهاتوودا هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە كرواتییە چڕبكەنەوە و پێش سەرجەم یانەكانی ئەوروپا گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكەن.

سەرچاوەكانی هەواڵ  ئاماژەیان بەوەش كردووە : لەسەر داوای گواردیۆلا بەرپرسانی مانچستەر لای خۆیانەوە لە ئامادەكاریدان تا لە دوای یارییەكانی ئەم وەرزە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی لایپزیگ دەست پێ بكەن  لەلایەكی تریشەوە رۆژنامە ئەڵمانییەكان رایانگەیاندووە : ئیدارەی لایپزیگ ئامادەییان نیشانداوە دەست بەرداری تواناكانی ئەو بەرگریكارە تەمەن 21 ساڵە ببن  بەڵام بە مەرجێك بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانەكەیان بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە