.
02:02 - 26/03/2023
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 26-3-2023 قۆناغێكی نوێی كاركردن له سه‌رجه‌م ژانره‌كانی وێب سایت و سۆشیال میدیاکانی سپۆرت میدیا له چوارچێوه‌ی چه‌تری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی ، ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و سەرتیپ عەلی بەرپرسی بۆردی وەرزشی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی راگەیاندن و بۆردی وەرزشی بەڕێوەچوو. له‌م قۆناغه‌دا، سپۆرت میدیا به گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌وه درێژه به كاره‌كانی ده‌دات ، له رێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاری میدیایی وه‌رزشی گرنگی به گواستنەوەی هه‌واڵ و بەرهەمهێنانی راپۆرت و دیدار‌و به‌رنامه‌و گواستنه‌وه‌ی رووداوە وەرزشییەکان بە شێوازی راسته‌وخۆو چه‌ندین ژانری تری رۆژنامه‌وانی کار دەکات.
هاوكات 24 سه‌عاتی به‌رده‌وام له رێگه‌ی ناونیشانی وێب سایتی www.sportmedia.krd و ته‌واوی پلاتفۆرمه میدیاییه‌كان كاره‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌و له بۆنه تایبه‌ته وه‌رزشییه‌كانی ناوخۆ‌و جیهانیش له رێگه‌ی تۆڕی په‌یامنێرانی هه‌واڵ و بابه‌تی ده‌بێت .
ئه‌م قۆناغه‌ی سپۆرت میدیا هه‌ستكردنە به پێشكه‌وتنی بواری وه‌رزش و گرنگیدان به وه‌رزشی ناوخۆ‌و وه‌رزشكارانی كوردستان له لایه‌ن مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانه‌وه، ده‌بێته وێستگه‌یه‌كی گه‌وره بۆ پێشكه‌وتنی ئه‌و بواره گرنگه‌ی ئێستا ژیانی داگیركردووه .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە