.
10:03 - 26/03/2023
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسنووری ئاغجەلەر ڕاوچییەك دەستگیر کرا کە سەرقاڵی ڕاوکردن بوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنورەکەیان مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر لە سنوری گوندی ( مۆتلیجە ) ڕاوچییەکیان دەستگیرکرد کە سەرقاڵی ڕاوی باڵندەی کێوی بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیراوە بەسەر یەک کەوی زیندوو، یەک قەفەس و ماتۆڕسکیلێک.
باسی لەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە