کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمینداری ئۆپیك: عیراق رۆڵێكی گرنگی هەیە لە سەقامگیریی بازاڕی نەوت

.

05:33 PM - 22/03/2023

وەزاتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، هەیسەم غەیس ئەمینداری گشتی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت ئۆپیك لەسەردانەكەیدا بۆ بەغداد رایگەیاندووە، لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوتی عیراق چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگی كردووە و ئامانجیشیان سەقامگیری بازاڕی جیهانیی نەوت و بەدیهێنانی هاوسەنگی نێوان خواست و خستنەڕووی نەوتە.
ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك باسی لەوەشكردووە، رێككەوتنی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت رۆڵی هەبووە لەچارەسەركردنی ئەو ئاڵنگاریانەی رووبەڕو بازاڕەكانی نەوت بۆتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، عیراق ئەندامێكی كارای رێكخراوی ئۆپیك و سەرجەم لیژنەكانیەتی و رۆڵێكی گرنگیشی هەیە لە لە سەقامگیری بازاڕی جیهانیی نەوت.
ئەمینداری ئۆپیك راشیگەیاندوە، بەهەماهەنگی عیراق سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ یادی ٦٠ ساڵەی دامەزارندنی ئۆپیك كە یەكەم كۆبوونەوەی دامەزراندنی رێكخراوەكە لەساڵی ١٩٦٠ لە هۆڵی گەل لە بەغداد بەڕێوەچوو و تائێستاش چەند جارێك ئەو یادكردنەوەیە بەهۆی كۆرۆناوە دواخراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە