کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان نزیکەی دوو مەتربەرزبۆتەوە

.

12:54 PM - 22/03/2023

بەهۆی باران بارینی ماوەی ڕابردوو ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان نزیکەی دوو مەتربەرزبۆتەوە.

ئەندازیار کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بەگەلی کوردستانی ڕاگەیاند، "کۆی ڕێژەی باران بارین لەم ساڵدا ٤٠٠ملم باران باریوە  ئەم شوپۆلەی چەند ڕۆژی ڕابردوش ١١٠ ملم بووە بۆتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان بەوهۆیەوە نزیکەی دوو مەتر ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان بەرزبۆتەوە".

بەڕێوەبەری‌ بەنداوی دوکان ئەوەشی خستەڕوو، "لەکۆی حەوت ملیار مەتر سێجا لەئێستادا دوو ملیار نیو مەترسێجا ئاو لەدەریاچەی دوکان هەیە ،وتیشی بەبەراورد بەپار ساڵ یەک مەترو سی و هەشت سانتی مەتر کەمترە، بەڕێژەی سەدیش ئێستا ٪٣٦ ئاو لەدەریاچەکەماندا هەیە و ڕۆژانە بەردەوام لەبەرزبونەوەدان".

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە