.
11:52 - 22/03/2023
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی دیاریکراوە، بەرنامەکە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە جێبەجێدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، ئاگاداری خاوەن موەلیدەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەنەوە کە لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنیان لە سەعات 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و تا سەعات 9:00ی رۆژی دواتر بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، کە ئەو بەرنامەی کارکردنە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە کاری پێدەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە