کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

"كوردستان یان نەمان" پەیامی سەرۆك بافڵ لە نەورۆزی ئامەد

.

03:30 PM - 21/03/2023

"كوردستان یان نەمان"
پەیامی سەرۆك بافڵ لە نەورۆزی ئامەد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی خۆی گەیاندە كوردانی ئامەدو ڕایگەیاند: شانبەشان خەبات دەكەین بۆ بەرژەوەندی گەلەكەمان .


سەرۆك بافڵ ووتیشی: دەبێت سەركردەو سیاسییە كوردە دەستگیركراوەكانمان ئازاد بكرێن و ڕێكە بە كەسوكاریان بدرێت سەردانیان بكەن .


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان و كەسوكاری گیانلەدەستدراوانی بومەلەزەكەی توركیا دەربڕی و ڕایگەیاند: دڵمان لای ئەو خانەوادانەیە كەبەهۆی بەمەلەزەكەوە كەسوكاریان لەدەستداوە.


لەكۆتایی پەیامەكەدا سەرۆك بافڵ ووتی: بژی كوردو كوردستان ، كوردستان یان نەمان

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە