کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی بۆ كورد: رابردوو و داهاتوومان پێکەوە گرێدراوە

.

11:36 AM - 21/03/2023

سەرۆك وەزیرانی عیراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و وێڕای پێرۆزباییكردن دەڵێت، رابردوو و داهاتوومان پێکەوە گرێدراوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیامێكدا دەڵێت، بە بۆنەی یادی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە گەلی کوردمان لە هەرێمی کوردستان دەکەم.

دەشڵێت، نەورۆزی ئەمساڵ لە کاتێکدایە، عیراق هەنگاوی گرنگ دەنێت بەرەو دەستپێکردنی بەرنامەی چاکسازیی گەورە، کە ئەولەویەتەکان لە بەرژەوەندی هاوڵاتییاندا دەستنیشان دەکات.

لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا دەڵێت، "هیوادارین نەورۆز بکەینە رۆژێک یەکڕیزی و پەیوەندییەکانی خۆمان بەهێزبکەین، روانگە بە ئاشکرا دیارە  کە ڕابردوومان و ریشەمان پێکەوە گرێدراون، هەروەک چۆن داهاتوومان و چارەنووسمان پێکەوە گرێدراون".

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە