کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاگری نەورۆز لەسەر چیای باشیك كرایەوە

.

08:28 PM - 20/03/2023

ئێوارەی رۆژی دووشەمە ٢٠ ی  ٣ی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی موسڵ، و ژمارەیەكی زۆری لە هەڤاڵانی مەڵبەند و كەسایەتی و پیاوماقوڵان و عەمید عەبدوڵا كۆڕەكی فەرماندەی لیوا و ژمارەیەك ئەفسەر و پێشمەرگەی لیوای (١١٢) ی هێزەكانی پێشمەرگە لە چیای باشیك ئاگری نەورۆزی كرایەوە.

لەو رێوڕەسمەدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز، لێپرسراوی مەڵبەند پیرۆزبایی جەژنی لە پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان كرد و رایگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگە رۆڵێكی قارەمانانەیان‌ هەبووە لە پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان بە تایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش، بۆیەش هەمیشە هێزەكانی پێشمەرگە جێگای رێز و تەقدیرن، هیواشی خواست ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خۆشی و شادی و سەقامگیریی و بەدیهێنانی زیاتری ئامانجەكانی گەلەكەمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە