.
05:27 PM - 20/03/2023
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه پیرۆزبایی له هاوزمانان و هاونیشتمانیانی كوردستان به گشتی و گه‌لی كورد به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
نه‌ورۆز جه‌ژنێكی دێرینی كورده، ڕه‌گوڕیشه و ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه و گه‌لێك له‌م سه‌ر زه‌مینه پیشان ده‌دات.
ئه‌م جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم داوا له لێكۆڵه‌ران، مێژوونووسان و ئه‌كادیمیستانی كورد بكه‌م، له‌م باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه و شرۆڤه‌ی زیاتر بكه‌ن و جیهانبینی كوردی زیاتر ڕوون بكه‌نه‌وه.
چوونکە ئەگەر گه‌لێك نه‌توانێت له ڕه‌گوڕیشه و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی بكۆڵێته‌وه و شرۆڤه‌ی پێویستی بۆ بكات، ئه‌و گه‌له ئاماده‌كاری زیاتر و زووتری ده‌بێت بۆ تواندنه‌وه و له‌نێوچوون، به تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجی ئێستای جیهان و شه‌پۆله‌كانی هێرشی كولتووری ئه‌وانی دیكه‌دا، كه كار بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه و پێناسی كه‌سێتی گه‌لان ده‌كه‌ن.
گرنگه نه‌ورۆز و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییمان بكه‌ینه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر له ڕابردووی پڕشكۆی نه‌ته‌وه‌ییمان و خزمه‌تی زیاتری ڕه‌وتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خاوه‌ن ناسنامه‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ری له‌سه‌ر بناغه‌ی مێژوو و كولتووری ده‌وڵه‌مه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی بنیاتبنێین.
دووباره نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی ٢٧٢٣ی كوردی له خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه و له كوردانی تاراوگه‌ش پیرۆز بێت.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید
وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٣/٣/١٩
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە