کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆکرانیا دەیەوێت سود لە تانکەکانی سەردەمی سۆڤییەت ببینێت

.

05:27 PM - 19/03/2023

 ئۆكرانییەكان زرێپۆشە كۆنەكانی سۆڤیەت بۆ دووبارە بەكارهێنانەوە چاكدەكەنەوە.

سەربازانی ئۆكرانیا زرێپۆشە كۆنەكانی سۆڤیەت چاكدەكەنەوە كە تەمەنیان زیاترە لە 60 ساڵ بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەی لە شەڕەكانیاندا لە شاری بەخموت، هاوكات سوپای ئۆكرانیا پیشەوەرانی فەوجێكی تایبەتی تەرخانكردووە بۆ ئەو كارە و لە وەرشە نهێنیەكانیاندا كار لەسەر چاككردنەوەی زرێپۆشە شكاوەكان دەكەن.

ئەندرێ مازۆر جێگری فەرماندەی كەتیبەی تایبەتی 214ی ئۆپفۆر ڕایگەیاند "ئامێرەكان زۆر كۆنن و زۆر تێكدەچن ،بەڵام لە جەنگەكەدا سەربازەكانیان پێویستیان پێیەتی" ئەوەش لە كاتێكدایە كە سوپای ئۆكرانیا لە شاری بەخموت بەرگرییەكی بەهێز دەكات و هێزەكانی ڕوسیا و چەكدارانی واگنەری سەربە ڕوسیا زیاتر لە 6 مانگە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئەو شارە دەدەن ،بەڵام نەیان توانیوە كۆنترۆڵی بكەن.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە