کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وردەکاری سەردانەکەی کۆسرەت رەسول بۆلای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

.

01:19 PM - 19/03/2023

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩/٣/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی، کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی کرد.

لەمیانی سەردانەکەیدا کۆسرەت رەسول عەلی دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەربڕی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ خواست، هاوکات پیرۆزبایی یادی راپەڕین و جەژنی نەورۆزی لێکرد، وەک دوو بۆنەی گرنگی نیشتمانی و نەتەوەیی.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا کۆسرەت رەسول باسی لە رۆڵی هێرۆخان وەک ژنێکی پێشمەرگەو تێکۆشەرو قارەمان کرد، کە لە خەباتی شاخ و شار رۆڵێکی بەرچاوی هەبووەو هەمیشە هاوکارو پشتیوانێکی بەهێزی هەڤاڵ مام جەلال و پێشمەرگەکانی شۆڕشی نوێ بووە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە