.
07:24 - 18/03/2023
کەمێک لەمەوبەر دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێکرد، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی ئاشکراکرد کە لە پێنج خاڵ پێکهاتووە.
کارنامەی دانیشتنەکەش پێکهاتووە لەم بڕگانەی خوارەوە:
دەنگدان لەسەر هەمواری چوارەمی پرۆژە یاسای وەبەرهێنان و پیشەسازی.
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای پەسەندکردنی (حسابی خیتامی) .
راپۆرتی لیژنەی کاتی ڕاسپێردراو لەبارەی ڕووبەرڕووبوونەوەی مادەی هۆشبەر.
ڕاپۆرت و گفتوگۆی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای عیراق لە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە کاروباری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی .
ڕاپۆرت و گفتوگۆی پرۆژە یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی گواستنەوەی ئاوی لە نێوان عیراق-میسر.
لەوبارەیەوە د.بڕیار ڕەشید ڕایگەیاند، "وەک لیژنەی ئابوری و پیشەسازی بازرگانی داوای دواخستنی بڕگەی یەکەمی دانیشتنی ئەمڕۆمان کردووە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە