کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان كلاسیكۆی فەڕەنسای لە مارسیلیا بردەوە

.

05:14 PM - 27/02/2023

هەروەها لە دوا رووبەروو بوونەوەی هەفتەی 25ی لیگاوەن و لە دووەم كلاسیكۆی خولەكەی ئەم وەرزەی نێوانیان / هەردوو یانەی مارسیلیا و پاریس سان جێرمان لە یاریگای ڤیلۆدرۆم بەیەك گەیشتن / لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی پی ئێی جی بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەبیندران و لە دەقیقەی 25 یشدا گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان لەرێگەی كیلیان مباپێ-یەوە تۆماركرد / دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 29 دا لیۆنێل میسی گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەی میوان و گێمی یەكەمی یارییەكەش هەر بەو دوو گۆڵە مایەوە / لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی یانە پاریسیەكە بە ئاستێكی بەرز ترەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 55 یشدا كیلیان مباپێ گۆڵی دووەمی خۆی و دڵنیایی یانەكەی تۆماركرد / لە كۆتاییشدا یانەی پاریس سان جێرمان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە یانەی مارسیلیا بردەوە و بە كۆكردنەوەی 60 خاڵیش پێگەی خۆی لە لوتكەی ریزبەندی خولەكە بەهێز تر كرد  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە