کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی : پارەکانتان مەگۆڕن بە دۆلار، دینار بەهێزترە

.

07:12 PM - 31/01/2023

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیڕاق دڵنیایی ده‌داته‌ عیراقییه‌كان له‌باره‌ی به‌های دۆلاره‌وه‌ و داوایان لێده‌كات پاره‌كانیان نه‌گۆڕن به‌ دۆلار.

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیڕاق له‌ دیدارێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگەیاندووە: "هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دیناری عیراقی له‌ دۆلار به‌هێزتره‌ و دواتان لێده‌كه‌م دۆلار هه‌ڵمه‌گرن و دینار مه‌گۆڕنه‌وه‌ به‌ دۆلار".

سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەشكردووە،  "هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ نرخی دۆلار داده‌به‌زێنین و ده‌یگه‌ڕێنییه‌وه‌ نرخی فه‌رمی‌ و دابینی‌ ده‌كه‌ین و  بازرگانه‌كان و بازرگانی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ سه‌ر بازرگانی شه‌رعی.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ماوەی زیاتر لە مانگێكە بەهای دۆلار بەردەوام روو لەبەرزبوونەوە بووە و ئەمڕۆش بەهای 100 دۆلار نزیكبووەوە لە 170هەزار دینار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە