کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیار رەشید: بانكی ناوەندیی كۆدەبێتەوە و بڕیار بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەدات

.

10:57 AM - 31/01/2023

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات،ئەمرۆ بانکی ناوەندی کۆدەبێتەوە کۆمەڵێک بڕیار بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەردەکات.

د. بریار رشید، ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینێكدا كە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، "ئەمرۆ بانکی ناوەندی کۆدەبێتەوە کۆمەڵێک بڕیار بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەردەکات.

 

دەشڵێت، "ئێمەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گرانبوونی ماددە خۆراکییەکان و دەرمان و پێداویستیە پزیشکییەکان کە پێداویستی سەرەتایی هاوڵاتیانن داوایەکمان ئاراستەی بانکی ناوەندی کردووە لە بەرواری ۱۷ی۱ ".

كە بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، بەمەبەستی پێدانی دۆلارە بە نرخی بانکی ناوەندی و  بە خێرایی(کەمکردنەوەی رۆتین و ئەو رێکارانەی کە پرۆسەکە خاو دەکاتەوە )  بەو لایەنانەی کە دەرمان و  ماددەی خۆراکی هاوردەدەکەن  .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە جێبەجێ بوونی ئاگاداری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەینەوە.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە