کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوتی هاوڵاتییان تێكەڵی پرسی تر نەكرێت
بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی كاردانەوەی شەقامی عیراقی لێكەوتەوە

.

08:23 PM - 25/01/2023

بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێم، ٢٤ سەعاتی بەسەردا تێنەپەڕی کاردانەوەی ناوخۆیی بەدوای خۆیدا هێنا و لە شەقامی عیراقی رەتكرایەوە و دەڵێن، کە پێوستە قوتی  هاوڵاتییان جیابكرێتەوە لە ئەزمەی سیاسی.  

 

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥ کانوونی دووەم دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا چیتر شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی نەنێرێت كە بڕیاربوو مانگانە 200 ملیار دینار بنێرێت، بەڵام بە بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگاكە، لەمەودوا رێگریی تەواو دەكات حكومەت ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت. 

 

"ئەو بڕیارە بە ئاسانی لە شەقامی عیراقیدا هەزم نەکراو هەرزوو کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا"

 

لەوبارەوەیە، عەلی بەیدەر، شرۆڤەکاری سیاسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسویەتی، "بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بە ڕەتکردنەوەی شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  قەیرانێكی نوێ دروستدەکات، کە کاریگەیری دەکاتە سەر حکومەت، ئەویش دوای ئەوەی تا ڕادەیەک کەشێکی ئارام خەریکبوو لە وڵاتدا دروست دەبوو". 

 

پێشیوایە، " زەرەرمەندی یەکەم بریتین لە هاوڵاتییانی هەرێم، کە پێوستە قوتی ئەوان دوور بخرێتەوە لە ئەزمەی سیاسی". 

 

پێوستە قوتی هاوڵاتییان دوور بخرێتەوە لە ئەزمەی سیاسی

 

لەسەر هەمان پرس ڕۆژنامەنووسی دیاری عیراقی نەوفل ئەلحەمدانی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەڵێت "من دژی سیاستی برسیکردن و چۆک پێهێنانم".

 

دەشڵێت، "هاوڵاتییانی هەرێم هیچ تاوانێکییان نییە، بیانخەنە ناو گەندەڵییەکانی خۆتانەوە" 

 

بۆیە بە هاشتاگێک خۆشەویستی بۆ خەڵکی کوردستان دەربڕیوە و نووسیوویەتی، ئەوان بەشێکی ڕەسن کۆمەڵگای عێراقن.

 

چاوەڕوان دەكرێت بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاردانەوەکان لەسەر فراوانتربن، وەكو چاودێرانی عیراقی دەڵێن لەم بڕیارە تاک لایەنەدا هاوڵاتییانی هەرێم زەرەرمەندی یەکەمن. 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە