کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی ئەمریكا بڕیار لەسەر ناردنی تانكی ئابرامز بۆ ئۆكرانیا دەدات

.

07:11 PM - 25/01/2023

لێپرسراوێكی ئیدارەی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن، بڕیار لەسەر ناردنی تانكی ئابرامز بۆ سوپای ئۆكرانیا دەدات.


ئەوەشی خستۆتەڕوو: ئیدارەی بایدن لەبارەی ناردنی ئەو جۆرە تانكەوە گەیشتۆتە بڕیاری كۆتایی و ئەمڕۆ بایدن بڕیارەكە ڕادەگەیەنێت.


لێپرسراوەكەی كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەشكردووە: بەپێی بڕیارەكە تانكی ئابرامز لە كۆگا سەربازییەكانی وڵاتەكە دەرناهێنرێت، بەڵكو بەپێی گرێبەستێكی حكومەتی ئەمریكا لەگەڵ كۆمپانیای بەرهەمهێنەری تانكەكە پرۆسەی ناردنی تانكی ئابرامز بۆ سوپای ئۆكرانیا ئەنجام دەدرێت.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە