کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە پریمەرلیگ ئەستۆن ڤێلا لەگەڵ ووڵڤەرهامبتۆن یەكسان بوو

.

01:57 PM - 05/01/2023

یانەی ئەستۆن ڤێلا لەسەر ئەنجامە باشەكانی بەردەوامە و لە هەفتەی 19ی پریمەرلیگ توانی لە یاریگای خۆیدا بە گۆڵێك لە گەڵ یانەی ووڵڤەرهامبتۆن یەكسان بێت.

یاریزانانی ووڵڤەرهامبتۆن لەگەڵ فیكەی داوەر بەهێرشەكانیان جەختیان كردەوە ئامانجیان بردنەوەیە، هەرئەوەش وایكرد لەدەقەی 12 دانێیل بۆدینسی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتن تۆماربكات.

كوڕانی ئەستۆن ڤێلا بە پشت ئەستوری بە سەركەوتنیان لە یاری رابردوو بەرامبەر تۆتنهام  بەبەهێزیەوە گەرانەوە كەشی یاریەكە بەڵام نەیانتوانی سود لە هەل و هێرشەكانیان وەربگرن.

گێمی دووەم وەك ئاگر بە ڕووی یاریزانانی ئەستۆن ڤێلا كرایەوە و گوشارێكی زۆریان لەسەر هێڵی بەرگری ووڵڤەرهامبتۆن دروستكرد، دواجار لەدەقەی 78 دانی ئنجز گۆڵی بەرامبەروبونەوەی بۆ یانەكەی تۆماركردەوە.

یارییەكەش بە یەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەرلایەك كۆتایی هات، ئەستۆن ڤێلا بە 22 خاڵ لە خانەی یانزەیەمدا جێگیربوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە