کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای هەفتەیەک لە مانگرتن مامۆستایانی وانەبێژی گەرمیان دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن

.

10:44 PM - 05/12/2022



پەیامنێری گەلی کوردستان لە گەرمیان رایگەیاند، مامۆستایانی وانەبێژی سنوورەکە بڕیاریان داوە سبەی بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
شاهۆ ئیبراهیم، پەیامنێری گەلی کوردستان لە گەرمیان رایگەیاند: بەکۆی دەنگ مامۆستایانی وانەبێژی گەرمیان بڕیاریان داوە سبەی دوای یەک هەفتە لە مانگرتن و نارەزایەتی دەربڕین بگەڕێنەوە هۆلەکانی خوێندن و درێژە بە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بدەن.
هاوکات، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیاری تەواوی نەداوە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و وەزیری پەروەردەش دەلێت، لە پشووەکاندا نیوەی موچەی ئێستایان پێدەدەین، لەکاتێکدا مامۆستایانی گرێبەست یاخود هەمیشەیی موجەی تەواو وەردەگرن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە