کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 528 كوڕ و 453 كچ لەدایكبوون و 650 منداڵی نەبەكامیش لە نەخۆشخانە داخڵكراون

.

01:29 PM - 02/12/2022

بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی ( ۱ بۆ  ۲۰۲۲/۱۱/۳۰) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ( ٥٫٤۱٥) نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە (۱٫۷۳۰) نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەر لە ماوەی مانگی ڕابردوو (۹۸۱) منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و ( ٥۲۸) منداڵیان كوڕ بوون و (٤٥۳) منداڵیان كچ بووە و (٥۳۹) منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ئەوانی تر لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری (٦٥۰) منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و (۲۲) حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە (٤) حاڵەتی لەدایك بوونی سیانە (٥۹) لەبارچوون هەبووە و ( ۱٫۲۳۹) سۆنەریش گیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە