کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆلاف شۆڵتز: رێگە لە حكومەتی تاكڕەوانەی پۆتین دەگرین

.

11:22 AM - 28/11/2022

ئۆلاف شۆڵتز راوێژكاری ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی بەشداریكردنیدا لە كۆنگرەی پارتی سۆسیاڵ دیموكراتی ئەڵمانیا، سەبارەت بە ئاڵۆزییە سیاسییەكانی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و حكومەتی روسیا، رایگەیاند: حكومەتی روسیا بە سەرۆكایەتی ڤیلادیمێر پوتین لە لەشكركێشییەكانیدا بۆ ئۆكرانیا سەركەوتوو نابێت.
هەروەها وتیشی سوپا و هێزە سەربازییەكانی روسیا، دوای شكستەكانیان بە هۆی هاوكارییە بەردەوامەكانی وڵاتانی رۆژئاوا، لە ئۆكرانیا دەكشێنەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا ئۆلاف شۆڵتز راوێژكاری ئەڵمانیا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا كرد، بۆ ئەوەی رێ لە تاكڕەوییەكانی ڤیلادیمێر پوتین و روسیا بگرن، بەردەوام بن لە هاوكارییە سەربازی و سیاسییەكانیان بۆ حكومەتی ئۆكرانیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە