کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوە

.

09:46 PM - 27/11/2022

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوە.
‏‎لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و دوایین ئەگەر و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عیراق تاوتوێكران و جەخت لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵات و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاوازەكاندا كرایەوە.
‏‎سەرۆك بافڵ هەڵوێست و نیگەرانییەكانی یەكێتی لەبارەی بۆردوومانەكانی ئەمدواییەی ئێران بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان گەیاندە باڵیۆزی ئێران و رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییان و چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان مایەی نیگەرانیمانە، دەبێت كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەربكرێن و بەهەمووشێوەیەك دژی توندوتیژی و قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكانین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە