کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە

.

09:02 PM - 27/11/2022

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە.


‏‎لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عیراق، هەرێم و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان و یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەكی گەش بۆ هاوڵاتییان.


‏‎چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا جەختیان لە زاڵبوون بەسەر كێشەكان كردەوە، بۆ ئەمەش دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە بكرێنە پێوەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە