کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كارەبای: دەبێت هەمو هاوبەشان یەك كارەبای نیشتیمانیان هەبێت

.

04:48 PM - 26/11/2022

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك نوسراوی پێدانی سەرچاوەی دووەمی كارەبا بۆ یەك شوێن نابێت هەبێت، بەڵكو دەبێت هەمو هاوبەشانی كارەبا یەك كارەبای نیشتیمانیان هەبێت.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە پێناو پاراستنی وزەی كارەبا و زیادبونی پێدانی ماوەكانی كارەبا بۆ هاوبەشان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە، چەند بڕیارێك دەدات و تەواوی بەڕێوەبەراییەتییە گشتییەكانی كارەبای كردۆتەوە، كە بە هیچ شێوەیەك نوسراوی پێدانی سەرچاوەی دوەمی كارەبا بۆ یەك شوێن نابێت هەبێت، بەڵكو دەبێت هەموو هاوبەشانی كارەبا یەك كارەبای نیشتیمانیان هەبێت، هەروەها، پێدانی كارەبای بەردەوام نابێت بۆ هیچ شوێن و هاوبەشێك هەبێت و دەبێت هەموولایەك یەك بڕ كارەبای پێبدرێت.
وەزارەتی كارەبا باسی لەوەشكردوە، لە ڕێگای لیژنەیەكی تایبەت بەدواداچوون و پێداچونەوە بە هەموو ئەو شوێنانەدا دەكات كە دوو سەرچاوەی كارەبا یان كارەبای بەردەوامیان هەیە و ڕێكارەكان لەسەریان جێبەجێدەكرێن.
ئەوەشی خستوەتەڕو، "لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما خواست لەسەر كارەبا زیاددەكات و بڕی كارەباش پێویستییەكان بە قورسی پڕدەكاتەوە، بۆیە دەیەوێت زیادەڕۆیی و كارە نایاساییەكانی پەیوەست بە كارەبا بنبڕ بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە