.
05:30 - 24/11/2022
داهاتی نەوتی عیراق لە مانگی ڕابردوودا 9.3 ملیار دۆلار بووە
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرای دەكات، لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا 104 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوەو كۆی داهاتەكەشی نزیكەی 9 ملیارو 300 ملیۆن دۆلار بووە.
بەگوێرەی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، لەمانگی ڕابردوودا 104 ملیۆنو 831 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە، لەو بڕەش 102 ملیۆنو 70 هەزار بەرمیلی لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاستو باشووری عیراقەوە هەناردەكراوەو 2 ملیۆنو 417 هەزار بەرمیل نەوتیش لە كێڵگەكانی كەركوكەوە لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە هەناردە كراوە.
بەگوێرەی ئامارەكەی كۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشكردوە، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 88 دۆلارو 53 سەنت فرۆشراوەو كۆی داهاتەكەشی گەیشتۆتە 9 ملیارو 281 ملیۆنو 647 هەزار دۆلار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە