کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی چیلی بردەوە

.

03:23 PM - 23/11/2022

  لە بەردەوامی یارییەكە دۆستانە ئامادەكارییەكاندا، هەڵبژاردەی پۆڵەندا رووبەرووی هەڵبژاردەی چیلی بۆوە، لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەی چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان بۆ دروست بوو، بەڵام سوودیان لەو هەلانە وەرنەگرت و ئەو گێمەش چۆن دەستی پێكرد هەرواش كۆتایی پێهات، لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو هەڵبژاردە چەند گۆرانكارییەكیان ئەنجامدا و هەر بەو هۆیەشەوە یارییەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆوەبینی، تا لەپێش كۆتایی هاتنی كاتی یاسایی یارییەكە بە چەند دەقیقەیەك و بە دیاریكراوی لە دەقیقەی 85 دا كریستۆڤەر پیاتیك گۆڵی پێشكەوتنی پۆڵەندای تۆماركرد و هەر بەو گۆڵەش توانیان هەڵبژاردەی چیلی دووچاری شكست بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە